دكتۆر دواڕۆژ 8/12/2019
ئەو جۆرە بەكتریایەی كە ببێتە هۆی سكچوونی منداڵ سەرچاوەكەی خۆراك و ئاوی پیسە. ئەگەر پشكنینی پیساییت بۆ كردووە ئەوا بەپێی پشكنینەكە دەتوانیت دەرمانی گونجاوی بدەیتێ. راگرتنی باری پاكوتەمیزیی وەك شۆردنی دەست و پەل دوای هەموو ژەمێكی خواردن. مسۆگەركردنی خواردنی پاك و ماوەیەك پێویستە ئەو جۆرە خواردنەی بەیتێ كە رۆن و چەوریی كەمی تێدا بێت و 100% دڵنیا بیت لە پاكوخاوێنییەكەی. ئەگەر سكچوونەكە درێژەی كێشا یان زوو زوو دوبارە بووەوە ئەوە پێویستە پشكنینی زیاتری بۆ بكرێت. سكچوون كاتێك دەبێت بە كێشە بۆ منداڵ كە ببێتە هۆی لاوازبوون و دابەزینی كێشی منداڵەكە. سوپاس بۆ بەكارهێنانی دكتۆر دواڕۆژ.