دكتۆر دواڕۆژ 29/1/2019
ئەو باڵایەی تۆ بە كورتە باڵا ئەژمار ناكرێت و مەسەلەكە بۆماوەییە. ئێستا سوود لە دەرمان و هۆرمۆنی گەشەكردنی باڵا وەرناگیرێت چونكە تەمەنت سەروو 18 ساڵە. لەڕووی تیۆرییەوە نەشتەرگەری دەتوانێت چەند سەنتیمەترێك باڵات بەرزبكاتەوە بەڵام نە پێویستت پێیەتی و نە نەشتەرگەریەكەش كارێكی ئاسانە.
زانستی پزیشكی دەڵێت درێژی باڵا تا ئەندازەیەكی زۆر پەیوەندی بە جینەكانەوە هەیە واتە رۆڵی جینەكان لەسەر باڵای مرۆڤ 60% بۆ 85%ە باقییەكەی پەیوەندی بەوەوە هەیە كە ئایا لەكاتی گەشەكردندا بەدخۆراكیت هەبووە یان نا. لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەندا مرۆڤ كورتتر دەردەكەوێت بۆیە باشتر وایە لەئێستاوە خۆت لەگەڵ وەرزشدا رابهێنیت و لەكاتی رۆیشتندا هەوڵ بدە كۆمی لە پشتتدا دروست نەبێت.
نەشتەرگەریەكە وەكو وتمان پرۆسەیەكی سەختە و مشتومڕێكی زۆری لەسەرە لەنێوان پزیشكەكاندا و ماوەیەكی زۆری پێدەچێت تاكو مرۆڤەكە چاك دەبێت. نەشتەرگەرییەكە بریتییە لەوەی ئێسقانەكانی لاقت دەشكێندرێت و پارچەیەك پلاتین دەخرێتە نێوانیان و لەو ماوەیەدا نابێت هیچ قورسایی بچێتە سەر قاچت و دەبێت رۆژانە راهێنانی سروشتی بكەیت و پاش ئەوەش كاتێك كە ئێسقانی تازە دروست دەبێت 6 مانگی تری پێدەچێت تا ئێسقانەكە خۆی دەگرێت واتە 1 تا 2 ساڵ چاوەڕوانی دەوێت ئەمە جگە لە ئەنجامە نەخوازراوەكانی نەشتەرگەرییەكە كە زۆر زۆرن. سوپاس بۆ بەكارهێنانی دكتۆر دواڕۆژ.