دكتۆر دواڕۆژ 5/12/2019
ئەو نموونەیەی كە بەڕێزت باسی دەكەیت لەكاتێكدا كێشە دروست دەكات كە دایكەكە نێگەتیڤ (-) بێت و باوكەكە (+) بەڵام ئەگەر باوكەكە (-) بێت هیچ كێشەیەك نییە. كەواتە پێویستە دایكەكە دڵنیابێت كە B- ئەگەروابوو پێویستە بە هەند وەربگیرێت، دوای لەدایكبوونی منداڵی دووهەم راستەوخۆ دەرزی دژە RH بەكاربهێنێت. لەم رووەوە دوو بۆچوون هەیە كە ئەگەر پێویست بە دەرزی بكات، واتە ئەگەر دایكەكە (-) و باوكەكە (+) بێت، بۆچوونێك دەڵێت دوای منداڵبوونی یەكەم راستەوخۆ یەك دەرزی وەربگرێت و ئیتر بەسە، بۆچوونێكی دیكە دەڵێت پاش دەرزی یەكەم لە دووگیانبوونی دووهەمیشدا لە هەفتەی 28دا واتە لە 7 مانگیدا دایكەكە دەرزی دووهەمی لێبدرێت. سوپاس بۆ بەكارهێنانی دكتۆر دواڕۆژ.