دكتۆر دواڕۆژ 17/2/2019
بۆ بڕیاردان لەسەر دەستنیشانكردن و چارەسەری غودە پێویستە بزانین ئایا ئەو غودەیە هیچ نیشانەیەكی هەیە واتە خۆی ئازاری هەیە، لەكاتی تف قوتداندا ئازاری هەیە، ناڕەحەتی بۆ هەناسەدان دروست كردووە، لەڕووی جوانییوە كاری كردووەتە سەرت، هەروەها چەند پشكنینێكی پێویستە وەك پشكنینی هۆرمۆنەكان T3 و T4 و TSH هەروەها پشكنینی گشتی خوێن و سۆنەر و سیتی و نموونە لێوەرگرتن چونكە هەر جۆرە غودەیەك چارەسەری تایبەتی خۆی هەیە. بۆ نموونە ئەگەر جۆرێك لە هەوكردنی ناوخۆ بێت پێویستی بە حەبی تایبەتە و پێمان باشە جارێكی تر پشكنین بۆ هۆرمۆنەكان بكەیتەوە و لایەنێكی گرنگی چارەسەریش نەشتەرگەرییە كە ئەگەر پزیشكێكی بەئەزموون ئەنجامی بدات ئەگەری سەرهەڵدانەوەی زۆر زۆر دەگمەنە و عادەتەن دوای نەشتەرگەرییەكە تا ماوەیەكی زۆر پێویستت بە دەرمان و چاودێرییە.
بەكورتییەكەی پێویستە سەرەتا جۆری غودەكە دەستنیشان بكرێ پێش جۆری چارەسەر. سوپاس بۆ بەكارهێنانی دكتۆر دواڕۆژ.