دكتۆر دواڕۆژ 5/12/2019
شێوازی ئەو ئازارەی كە باسی دەكەیت لەوە دەچێت بە هەندێك جووڵە یەكێك لە دەمارەكان گوشاری بكەوێتە سەر یان ناتەواوییەك هەبێت لە بڕبڕە و دیسكی نێوان بڕبڕەكاندا. رەنگیشە تەنیا هەر گرژبوونێكی سادەی ماسولكەكان بێت. بەهەرحاڵ زۆر باش دەكەیت ئەگەر ئەشیعەیەكی پشتت بگریت لەگەڵ پشكنینی خوێندا. بۆ ئەوەی ئەگەر كێشەیەك هەبێت چارەسەر بكرێت. هەرچەندە پیشە و كێش و شێوازی ژیانت روون نەكردووەتەوە بەڵام كارێكی باش دەكەیت ئەگەر وەرزش و جووڵەت زیاتر بكەیت. دانیشتنی زۆر و خواردنی ناتەندروست و بەكارهێنانی زۆری كۆمپیوتەر و ئامێرە زیرەكەكان زیانبەخشن بۆت. ئەگەر كێشت زیادە هەوڵ بدە كەمی بكەیتەوە. سوپاس بۆ بەكارهێنانی دكتۆر دواڕۆژ.